تەندروستی سلێمانی: ژمارەیەکی زۆر تووشبوو چاکبوونەتەوە

پێشبینی دەكەم لەدوای 15-4-2020 بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە


بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بین، پێشبینی دەكەم لەدوای 15-4-2020 بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گستی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەواڵی دڵخۆشکەر دەبێت، پێشبینی دەكەم لەدوای 15ی نیسان بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی نووسوویه‌تی بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تووشبوو چاکبوونەتەوە و تەنها پێنج تووشبوو لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی ماوە، سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا نزیکە.