سێ تووشبوو به‌ كۆرۆنا لە دەربەندیخان و دووی دیكه‌ش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاكبوونەوە

تەنها 11 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە


تەندروستی دەربەندیخان چاكبوونەوەی سێ توشبووی تری كۆرۆنا راگەیاند: تەنها 11 توشبوو لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.

د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند: سێ توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو تەنها 11 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوەو چارەسەر وەردەگرن.

لەلایەكی دیكەوە، د ئازاد موستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕاگەیاند: هەوڵەكانمان بە ئەنجام گەیشتوون و یەكەم تووشبووی قاوشەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە، بەتەواوەتی چاكبووەوە.

دووەم تووشبووی هەڵەبجە کە یەکەم توشبوو بوو لە قاوشەکانی هەڵەبجە چاک بویەوەو سبەی لە کاتژمێر 11 یازدە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنرێت و دەنێرێتە ماڵەوە.  

یەکەم تووشبوی هەڵەبجە لە نەخۆشخانەی سەرچنار بوو لەسلێمانی، ئەمە دووەم نەخۆش بوو، بەڵام لە هەڵەبجە وەک یەکەم نەخۆش ناودەبرێت کە لەنەخۆشخانەی هەڵەبجەودا بووە.