له‌هه‌ولێر شه‌ش كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنا بوون

هه‌موویان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ،  هەموویان یەک خێزانن (دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن) دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان، بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.