وەزارەتی تەندروستی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە


وەزارەتی تەندروستی یەک تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، منداڵێکی کوڕ تەمەن 9 ساڵان کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی
٨ نیسان ٢٠٢٠