ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان 1 ملیۆن و 365 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌

ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید 19 له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌، هاوكات ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر به‌و ڤایرۆسه‌ ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌. 

به‌پێی دواین ئاماری سه‌رچاوه‌ جیهانییه‌كان كه‌ ڕۆژانه‌ و سات به‌ سات له‌باره‌ی ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشووبوانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید 19 گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 518 هه‌زار و 773 كه‌س. 

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆڤید 19 بۆ 88 هه‌زار و 505 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌، گه‌یشتووه‌ته 330 هه‌زار و 590 كه‌س.