پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی له‌باره‌ی کۆچی دواییکردنی هەر سێ هاونیشتمانیی کوردی نیشتەجێی لەندەن (کامه‌رانی سه‌ید مه‌جید،  عومه‌ری مام ڕه‌زا و شاد حامد فه‌ره‌ج) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییکردنی هەر سێ هاونیشتمانیی کوردی نیشتەجێی لەندەن (کامه‌رانی سه‌ید مه‌جید،  عومه‌ری مام ڕه‌زا و شاد حامد فه‌ره‌ج) م بیست . 

پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێز دڵێری سەید مەجید و بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان عومەری مام رەزا و شاد حامد فەرەج دەکەم . 

هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانیان ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/10


Chat Conversation End
Type a message...