كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س نرخی نه‌وت به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌

ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس لەزاری بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک بڵاویکردەوە، تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، رازیبون بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەمانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتوو بۆ گەیشتن بەئامانجی کەمکردنەوەی ده‌ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، رێککەوتنەکە لەمانگی تەموز تا کانونی یەکەم کەمکردنەوەی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی لێدەکەوێتەوە و بەوەش پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆوە ببینێت ، تا ئێستا ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان كاریگه‌ری دیاری نه‌بووه‌ له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت له‌ ئاستی سی و سێ دۆلارو هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئاستی بیست و پێنج دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی ئۆپێك پڵه‌س كه‌ ولاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به‌شداریان كرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا، مه‌كسیك پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژا‌نه‌ی خسته‌ به‌رده‌م وڵاتان بۆ دوو مانگی داهاتوو.

ڕۆسیۆ نالی، وه‌زیری وزه‌ی مه‌كسیك به‌ ڕۆیته‌رسی ڕاگه‌یاندووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ پێشنیارمان كرد به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌د به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌. نالی ڕاشیگه‌یاندووه‌ مانگی ڕابردوو وڵاته‌كه‌ی بڕی به‌رهه‌می له‌ ملیۆنێك و حه‌فتسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك به‌رمیله‌وه‌ بۆ ملیۆنێك و شه‌شسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك به‌رمیل كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئۆپێك پڵه‌س سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و سعوودیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتووگۆیان كردووه‌.

به‌رپرسێكی كرملین به‌ ڕۆیته‌رسی ڕاگه‌یاندووه‌: هه‌ریه‌ك له‌ دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادمێر پوتین و مه‌لیك سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی جه‌ختیان له‌ جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌س كردووه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجی جێگیركردنی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌ ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ كردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ وڵات پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دووپات كردووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی چل دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه‌

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,200,787
گیانله‌ده‌ستدان
371,764
چاکبوونەوە
2,763,948
تووشبووان
608
گیانله‌ده‌ستدان
6
چاکبوونەوە
420
تووشبووان
6,439
گیانله‌ده‌ستدان
205
چاکبوونەوە
3,156