فێستیڤاڵی"کۆمیک کانی 2020" بە هۆی کرۆناوە هەڵوەشایەوە

لە مێژووی 50 ساڵەی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا ئەمە یەکەم جارە کە هەڵبوەشێنرێتەوە

فێستیڤاڵی " کۆمیک کانی 2020 " بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا هەڵوەشایەوە و لە کاتێکی دیکەدا بەڕێوە دەچێت.
  " کۆمیک کانی 2020 " کە بڕیاربوو 23 تا 26ی جوڵای 2020 لە شاری سەن دیەگۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەڕێوە بچێت بۆ کاتێکی دیکە وەدواخرا.
گاردیەن لەمبارەیەوە بڵاوی کردەوە: هەموو ساڵێک زیاتر لە 130 هەزار کەس لەوانەی حەزیان لە دونیای کۆمیکە و فیلم و زنجیرەی سۆپەرمەنی دەبینن، لە کۆمیک کان کۆدەبنەوە، بەڕێوبەرانی ئەم فێستیڤاڵە ڕایانگەیاند بۆ ڕەچاوکردنی سەلامەت و تەندروستی هاووڵاتیان و پاراستنی گیانیان لە بەرامبەر قەیرانی کرۆنا، ڕووداوی ئەمساڵ بۆ ساڵی 2021 وەدوادەخرێت.
لە مێژووی 50 ساڵەی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا ئەمە یەکەم جارە کە هەڵبوەشێنرێتەوە.
شیاوی باسە جگە لە کۆمیک کان، زۆرێکی دیکە لە ڕووداو و فێستیڤاڵە هونەریەکان لە ئاستی جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کرۆناوە هەلوەشاونەتەوە یان وەدواخراون یاخود بە شێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچن.

ژێده‌ر / جام کوردی