نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی خه‌یاڵی تۆمار كرد

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواسته‌ له‌سه‌ری

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ رێژه‌ی پێنج له‌ سه‌دا داشكانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. به‌ پێی به‌یاننامه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی داهاتوو خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت زیاتر كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ده‌گاته‌ نۆ ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

نرخی گرێبه‌سته‌كانی كڕینی نه‌وتی خاوی برنت بۆ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران به‌ رێژه‌ی یه‌ك پۆینت هه‌شتاو دوو له‌ سه‌دا كه‌میكردۆته‌وه‌ به‌مه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت بۆ بیست و حه‌وت دۆلار و په‌نجا سه‌نت دابه‌زی هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تكساس به‌ رێژه‌ی پێنج پۆینت سی له‌ سه‌دا دابه‌زی به‌مه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تكساس ده‌گاته‌ بیست و سێ دۆلار و حه‌فتا سه‌نت.ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نرخی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاوی تكساس له‌ مانگه‌كانی نیسان و ئایار بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی له‌وه‌ته‌ی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د نۆوه‌ كاتێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ چوارده‌ دۆلار و چل و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئاژانسی وزه‌ی جیهانی خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت به‌ رێژه‌ی نۆ ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا كه‌مده‌كات و به‌ پێی پێشبنییه‌كان ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ كۆتایی مانگی نیساندا ده‌گاته‌ بیست و نۆ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر له‌ زاری پسپۆڕێكی ئابووری ئاشكرایكردووه‌ هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پڕبوونی عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی نه‌وت له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبێته‌وه‌.

پێشبینیش ده‌كات تا رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی ئۆپێك ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ رێژه‌ی نۆ ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران، نرخی نه‌وت جارێكی دیكه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ رێژه‌ی حه‌وت ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت جۆرێك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,200,787
گیانله‌ده‌ستدان
371,764
چاکبوونەوە
2,763,948
تووشبووان
608
گیانله‌ده‌ستدان
6
چاکبوونەوە
420
تووشبووان
6,439
گیانله‌ده‌ستدان
205
چاکبوونەوە
3,156