به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو لاوی دیكه‌ی كورد‌ له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له‌ سێداره‌ دران

لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتیی کورد لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کراوە

 بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هەنینی  حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی ”عەبدولواحید فەیزی“و ”ڕامیار موخلیس“ لەلایەن دادگای تاوانەکانی 1ی شاری سنە  بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

ڕامیار موخلیس تەمەن 28ساڵ پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی ”هێمن مەعرووف“ دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی کۆتایی مانگی خەرمانانی سێ ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ”ئەفشین“ دەستبەسەر کرابوو.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتیی کورد لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کراوە.