له توركیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان حه‌وت پارێزگا هه‌ڵگیرا
5/5/2020 - 18:21
له توركیا سنوورداركردن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له حه‌وت پارێزگا هه‌ڵگیرا و هاتوچۆ به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له رێگه‌ی رێنمایی تازه‌وه سنوورداركردنی هاتوچۆی له حه‌وت شاری هه‌ڵگرت و له ناویشیاندا شاری ئه‌رزروومی باكووری كوردستان، هاتنه ژووره‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و فڕۆكه، هاووڵاتییان له رێگای ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه ده‌ستیان كرد به هاتنه ژووره‌وه و ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م شاره.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی پۆلیس له خاڵه‌كانی هاتنه ژووره‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا رێوشوێنی ئه‌منییان گرته به‌ر و دوای پشكنینی ئۆتۆمبێل، سه‌یركردنی ناسنامه و پێوانی پله‌ی گه‌رمییان یه‌ك به یه‌كی هاووڵاتییان رێگه به تێپه‌ڕینیان درا.