ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران سه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووان رۆژ به‌رۆژ له‌ زیادبووندایه‌


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران لە (100) هەزار کەس نزیک تێپه‌ڕاند.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌ میدیاكانی وڵاته‌ی رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و به‌مه‌ش به‌ گشتی ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته‌‌ سه‌د و یه‌ك هه‌زار و شه‌شسه‌د و په‌نجا كه‌س.

كیانوش جه‌هانپور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ دوێنێ سێشه‌مه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، حه‌فتا و هه‌شت حاڵه‌تی دیكه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كراون و به‌مه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان گه‌یشته‌ شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌ژده‌ كه‌س.

گوتیشی: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاك بوونه‌و و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ ژماره‌یان  هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار وپێنجسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت كه‌سن، و دوو هه‌زارو حه‌وسه‌د و سی و پێنج كه‌سیش له‌ ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستی دان.

ئێران له‌ رووی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ دوای وڵاتی چین دێت و ژماره‌ی تووشبووانیش رۆژ به‌رۆژ له‌ زیادبووندایه‌.