لیره‌ی توركی و تمه‌نی ئێرانی كێبڕكێی دابه‌زینی نرخ ده‌كه‌ن

پێشبینی دابه‌زینی زیاتری نرخی لیره‌ ده‌كرێت

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی ئابووری توركیا دروستكردووه‌ به‌جۆرێك كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بنچینه‌ی بنیادنانی ئابووریه‌كه‌یه‌تی به‌ته‌واوه‌تی به‌ڕووی گه‌شتیارانی ته‌واوی جیهان داخراوه‌، ئه‌مه‌ش گورزێكی گه‌وره‌ی له‌ ئابووری توركیا داوه‌.

وه‌ستانی كه‌رتی گه‌شتیاری توركیا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخی له‌سه‌ر به‌های دراوی وڵاته‌كه‌ دروستكردووه‌ به‌جۆرێك مانگی ڕابردوو به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌ر 100 دۆلارێك به 676 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

هه‌فته‌ی ڕابردوو تا كۆتا ڕۆژی داخستنی بۆرسه‌ی توركیا و جیهان 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 698 لیره‌ی توركی بوو، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 699 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

به‌های لیره‌ به‌ نرخی هه‌فته‌ی ڕابردووی نه‌وه‌ستا و ئه‌مڕۆ دابه‌زینێكی دیكه‌ی تۆمار كرد به‌جۆرێك هه‌ر 100 دۆلارێك له‌ بازاڕه‌كانی توركیا و بۆرسه‌ی جیهانی به‌ 724 لیره‌ی توركییه‌ و له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ 705 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644