بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی محەمەد قادر شۆرناخی دەكات

هاوبەشی خەمتانین


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد قادر شۆرناخی
بەدڵگرانیەكی زۆرە هەواڵی كۆچی دوایی حاجی محەمەد قادر شۆرناخی،مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد قادر بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٦ـی ٥ـی ٢٠٢٠