وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە

تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا


وەزارەتی تەندروستی ئه‌مرۆ ١٦ ئایاری ٢٠٢٠ ڕاگەیاندراوی ژمارە (٨٢) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دواین ئاماری سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێم بڵاوکردەوە.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٠١٤) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٩) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٢٣) لە هەولێر، (١٦٥) لە سلێمانی، (٥٠٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٨٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٠٦) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٨٣٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٨٠) هەولێر، (٢٤٨) سلێمانی، (٢٠٣) دهۆك، (٧) سۆران دەرەنجام حەوت تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراو بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ: (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٥)، (٤١)، (٢٢)، (١٧) ساڵ و پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن (١٨) ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن (١٠) ساڵ، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٩٤٠١) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).