2 منداڵ به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا

ئۆتۆمبێل كردوونی به‌ژێره‌وه ‌‌و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌


ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16 ى 5 ى 2020 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا یٔه‌م دوو منداڵه‌ له‌ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌یٔیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ‌و شاری سلێمانی، به ‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  هه‌ردووكیان ئۆتۆمبێل كردوونی به‌ژێره‌وه ‌‌و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

 هاتووچۆی سلێمانى داواش ده‌كات كه‌  پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێران، هه‌میشه‌ بوونی منداڵ‌ و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ‌و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، له‌سه‌ر شه‌قام‌ و ڕێگه‌وبان له‌به‌رچاو بگرن

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز