ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 4 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌سي تێپه‌ڕاند

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رز بووه‌ و له‌ چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی‌.

 به‌پێی دوایین ئاماری كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت كه‌س. 

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، بۆ سێ سه‌د و شازده‌ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و سی كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

هاوكات ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ش كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د و شه‌ست هه‌زار و سی و شه‌ش كه‌س .