نرخی نه‌وت رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 34 دۆلار و91 سه‌نت

له‌میانه‌ی ده‌نگۆی سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ له‌دوای رۆژ نرخی نه‌وت له‌جیهاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی مامه‌ڵه‌كان نه‌وتی خاوی برێنت به‌رێژه‌ی 0.29% به‌رزبۆوه‌و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 34 دۆلار و91 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تكساسی مامناوه‌ند به‌ رێژه‌ی 0.35٪ به‌رزبۆوه‌و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 31 دۆلار و 76 سه‌نت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كان باس له‌سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌یه‌ك له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار