وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی دابه‌شكردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی راگەیاند

چەند وەزارەت و دەستەیەک


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: رۆژی چوارشەممە مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابه‌ش ده‌كرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-05-2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە هاتووه‌، رۆژی چوارشەممە 20-05-2020 مووچەی مانگی 1ی 2020ی ئەم وەزارەتانە دابه‌ش ده‌كرێت:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

وه‌زاره‌تی كاره‌با

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

هه‌شت دەستەی ھەرێم

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

 

mucha.jpg