شوانكارهیهك به تۆمه‌تی ساخته‌كردن ده‌ستگیر كرا
ئاسایشس گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنووره‌كه له هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ڕوو به ڕووكردنهوهیان به دادگا..
پاش ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی16/5/2020 ئاگاداری هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی ڕزگاری سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه كه له سنووری گوندی(كوڵه‌جۆی حاجی ئه‌حمه‌د ) شوانكارهیهك به‌ناوی(ا ج ر) له‌گه‌ل(50)سه‌ر ئاژه‌ڵیدا دیار نامێنێت و گومانی ڕفاندنی لێ ده‌كرێت.
بۆیه ده‌ست به جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی ڕزگاری و بنكه‌ی ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا و به هاوكاری هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له (24)كاتژمێردا شوانكارهكهو ئاژه‌ڵه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه شوانكاری ناوبراو پێشتر سیناریۆیه‌كی بۆ خۆی دارشتبوو و وای بڵاوكردبووه‌وه كه له كاتی شوانیدا كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی بینیوه‌و ته‌نانه‌ت له رێكه‌وتی27/4/2020 ئاگاداری هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی رزگاری كردۆته‌وه كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراوی بینیوه‌و هاتوونه‌ته لای .
به‌لام له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه ناوبراو قه‌رزار بووه‌و ویستوویه‌تی ئاژه‌ڵه‌كان ببات له سنووری ده‌ربه‌ندیخان بیانفرۆشێت و دواتر وا خۆی ده‌ربخات كه چه‌كداره‌كان ڕفاندویانهو دواتر ئازادیان كردووه.
بۆیه له لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه به پێی مادده‌ی(453)ی (ی.س.ع) ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.