سبەی پێنجشەممە موچەی خانەنشینی دابەشدەکرێت

رۆژانی هەینی و شەممەش موچەی خانەنشینانی شارستانی خەرج دەکرێت


سبەی پێنجشەممە موچەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت .

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه‌، لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی موچەی وەزارەت و دەستەکانی دیکە، سبەی پێنجشەممە موچەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت .

رۆژانی هەینی و شەممەش سەرەڕایی پشووی فەرمیه‌ موچەی خانەنشینانی شارستانی خەرج دەکرێت.