ئه‌مرۆ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

چەند وەزارەت و دەستەیەکن


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ،  مووچەی مانگی 1 ى 2020 ی  چەند وەزارەت و دەستەیەکی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و كه‌تێیدا هاتووه‌ ئه‌مرۆ چوارشەممە 20-05-2020 مووچەی مانگی 1ی 2020ی ئەم وەزارەت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

وه‌زاره‌تی كاره‌با

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

هه‌شت دەستەی ھەرێم

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز