پارتى دیموكراتى كوردستان كاندیدی بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق یه‌كلاكرده‌وه‌

دوای جه‌ژن له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی پارتى ده‌درێت


مه‌یاده‌ نه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى كاندیدی پارتى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى  ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرا كرد 


مه‌یاده‌ نه‌جار رایگه‌یاند پارتى دیموكراتى كوردستان به‌فه‌رمی د. فواد حوسێنى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كاندید كرد 

 راشیگه‌یاند دوای جه‌ژن له‌به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كاندیدیه‌كه‌ى پارتى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی  په‌رله‌مانى له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ ده‌ستبه‌كار بوونى 

 

 

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز