كازمى: جموجۆڵەکانی داعش روویان له‌ زیادبوون كردووه‌

مستەفا كازمی : پیلانگێرییەكی گەورەمان پوچەڵكردەوە

مستەفا كازمی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، دۆخی ئه‌منی یه‌كێكه‌ له‌ ته‌گه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی كه نها جموجۆڵەکانی داعش روویان له‌ زیادبوون كردووه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت، له‌ رێگه‌ی ده‌ستگیركردن و دانپێدانانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشەوە توانیویانه‌ پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

سەرۆك وەزیران عێراق داوای له‌ پارێزگارەکانیش كرد كاری هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كيشه ته‌گه‌ره‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان لە كه‌رته‌كانی كاره‌با و ئاو و وه‌به‌رهێنان، دەشڵێ "ئێمه‌ پاڵپشتیكاری پارێزگاكانین بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی فراوان به‌ پارێزگاره‌كان، بۆئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروستبكه‌ن له‌نێو خۆیان له‌ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری كه‌ هاووڵاتییان به‌ده‌ست نه‌بوونی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌وه‌ دەناڵێنن"