دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

هەردووکیان لە بەغدا گەڕاونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە دهۆک راگەیاند کە دوو پیاون و هەردووکیان لە بەغدا گەڕاونەتەوە. 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی: 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٢  ئایار ٢٠٢٠