عێراق 308 حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە سه‌رووی چوار هه‌زار كه‌س


ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، تووشبوونی سه‌دان كه‌سی راگه‌یاند.

ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020 وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرانسەری عێراقدا 308 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە چوار هەزار و 272.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە بوو بە 152 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە رۆژێکدا 5 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ تۆمار کراوە، هەروەها 53 کەسی نوێ چاکبوونەتەوە.