3 كه‌سى تر له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون

ئه‌مرۆ 10 كه‌س له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکران کە یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی دیکەیە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ئافرەتەکە خێزانی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێر دانیشتووی گەرەکی گوڵانە، دوو تووشبووەکەی دیکە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، کە یەکێکیان دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی توبزاوەن لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.

وەزارەتی تەندروستی
٢٤ ئایار ٢٠٢٠