دەزگای دژە تیرۆری عێراق كوژرانی موعتەز جبوری والی داعش راگه‌یاند

ناوسراو بە حاجی تەیسیر والی داعش


دەزگای دژە تیرۆری عیراق كوژرانی (حاجی ته‌یسیر) والیی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 26-5-2020 بەگوێرەی راگەیانراوێکی دەزگای دژە تیرۆری عیراق هاتووه‌، دوای دەستخستنی زانیاری هەواڵگری گرنگ لەلایەن دەزگاكەیانەوە، لەهێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیان لە ناوچەی دێر زوری سوریا، عەبد نایف نەجم جبوری ناسراو بە (حاجی تەیسیر) والی داعش لەعیراق كە لەهەمان كاتدا یاریدەدەری رابەری رێكخراوی داعش بۆ سەرجەم ویلایەتەكانی ئەو رێكخراوە بووه‌ كوژراوە.

موعتەز نوعمان عەبدول نایف جبوری ناوسراو بە حاجی تەیسیر والی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی بو لە عێراق، فەرماندەی سەرجەم هێرشە تێرۆرستیەکنی داعش بو لە عیراق.