له‌ عێراق 216 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

6 کەسیش گیانیان لە دەستداوە

ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 216 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و 6 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووه‌ لە 24 کاتژمێری رابردوو 216 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ 41 کەسی تووشبووی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاکبووەتەوە، 6 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 4848 کەس.