Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:39

تەرمی ڕاڤیار گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان

لە دوورگه‌ی خیۆسی یۆنان خنکا
کوردستان TV
#7
100%


تەرمی ئەو په‌نابه‌رە كوردەی کە لە دورگه‌ی خیۆسی یۆنان خنکا، گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاڤیاری تەمەن 20 ساڵان کە لە ڕۆژی (10مارسی 2020)لە دورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکا ، بە هاوکاری دەزگای لوتکە پاش 15 ڕۆژ لە دوای ڕووداوەکە توانرا تەرمەکەی بگەڕێنریتەوە هەرێمی کوردستان .

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕووداوەکە، کەسوکاری ڕاڤیار پەیوەندیان بە دەزگای لوتکە کرد. سەبارەت بەلێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕوواوەکە و گەڕانەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی .

لە سەر داوای کەسوکاری ڕاڤیار (دەزگای لوتکە لە یۆنان )حیجزی خستتەر تەرمی ئەو پەنابەرە و ڕێگەی نەدا تەرمەکە لەوڵاتە بەخاک بسپێردرێت ، بە هۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتینە کردن لە وڵاتە و وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان ، تەرمی ناوبراو نەتوانرا لەکاتی ئاسایدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

بەهاوکاری نوێنەری دەزگای لوتکە لە گەشتێکی تایبەتدا ، تەرمی ئەو پەنابەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیەنرایەوە هەرێمی کوردستان ، بەیانی دوێنێ لە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە ئامادەبوونی کەسوکاری تەرمەکەی بەخاکسپێردرا .

ڕاڤیار عوسمان ، تەمەنی 20 ساڵ بووە و خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە ، وەک پەنابەرێک لە دوورگەی خیسۆسی یۆنان ژیاوە و لە ڕۆژی 10 ی مارس، بەمەبەستی گەشتکردن ڕوو لە دەرەوەی کەمپەکە دەکات و لە کاتی مەلەکردندا و بە وتەی پزیشکی دادی دەماری قاچی وەستاوە و بەو هۆیشەوە خنکاوە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.