ئێران ... سێ ھەزار پزیشک و كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون

110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

رەزا جەلیلی سەرۆكی نەخۆشخانەی تەجریش لە تاران رایگەیاند لەسه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمه‌ندی ته‌ندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 راشیگه‌یاند بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمه‌ندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن.


بەپێی دوا ئامارەكان، تائێستا 7 ھەزار و 508 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و، 139 ھەزار و 511 كەسیش تووشی ئەو پەتایە بوون.