كەشناسی هەرێم: لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەرز دەبنەوە

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێم بەرز دەبنەوە.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ  ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوری پێوە دەردەكەوێت، مەودای بینین لە نێوان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە پارێزگای هەولێر 36 پلە،  سلێمانی35 پلە ،  دهۆك 34 پلە ،   كەركوك 37 پلەی سیلیزی ده‌بێت


كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت ،  پلەكانی گەرما  له‌هه‌ولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلە ،  لە دهۆك 36 پلە ،  لە كەركوك 39 پله‌ى سیلیزی دەبێت. 
 

1111