له‌ ئێران 57 كه‌سی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە دوێنێوه‌ تا ئه‌مرۆ


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گوتی: لە دوێنێ تا ئه‌مرۆ له‌ ئێران، په‌نجا و حه‌وت كه‌سی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وه‌زاه‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه‌‌ تا ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە سه‌رتاسه‌ری ئێران، په‌نجا و حه‌وت كه‌سی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌ش‌ كۆى گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ حه‌وت هه‌زار و حه‌وسه‌د و سی و چوار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌.

گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو، دوو هه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتا و دوو كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون.

به‌مه‌ش‌ كۆى گشتیی تووشبووانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران گه‌یشته‌ سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا کەس هاوكات سه‌د و شازده‌ هه‌زار و هه‌شتسه‌د و بیست و حه‌وت کەسیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونەتەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 7734 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.