هێمن قادر: له‌ ئێستادا كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی هه‌ولێر ‌بڵاوبووه‌ته‌وه‌

پێوسیته‌ هاووڵاتیان به‌ تێبینیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ركه‌وتنیان هه‌بێت


جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری هاووڵاتیان له‌ دوای رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 70 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

له‌باره‌ی دوایین رێكار و رێنماییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆرسی كۆرنا، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و هاوكات گوتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری هاووڵاتیان له‌ دوای رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 70 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر  گوتیشی: له‌ ئێستادا ڤایرۆسه‌كه له‌ زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ‌بڵاو بووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێنمایی تایبه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و پێوسیته‌ هاووڵاتیانش به‌ تێبینیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ركه‌وتنیان هه‌بێت و بۆ خۆپاراستنیان، له‌ كاتی ده‌رچوون ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بێنن.