ھەر شۆفێرێكی تاکسی و گواستنەوەی گشتی و سەرنشینەكانییەوە، پابەندی رێنماییەكان نەبن سزا ده‌درێن

هاتوچۆی هه‌ولێر: ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن

ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە سبەی رۆژی یەكشەممەوە ھەر شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی و سەرنشینەكانییەوە.

پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن.
 بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
 لە رۆژی یەکشەممە سیی و یه‌كی ئایاری دووهه‌زار و بیسته‌وه‌، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێنێ.