Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:18

تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پابەندبوون بە ڕێنماییەکان بڵاو کردەوە

تەندروستیی سلێمانی: بەشداری بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بووین
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لەسەر چەند گوتەیەکی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بڵاودەکاتەوە کە گوتبووی، دەبێت لێپرسینەوە لە وەزیری تەندروستی و ناوخۆ بکرێت، دەڵێت، قسەکانی گوزارشت بوونە لە راوبۆچوونی خۆی.

 

دەقی روونکردنەوەکەی تەندروستیی سلێمانی: 

 

ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی ...

 

دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی بەڕێز (د. سفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدووانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بووینە و بەشداربووینە لە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان وە بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بووینە و ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە وە هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار.

 

لێرەوە دەمانەوێت ڕای گشتی دڵنیا بکەینەوە کە هەموو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بووە و ستایشی هەموو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە.

 

لەکۆتاییدا جارێکی تر هەر ڕاوبۆچوونێک و لێدوانێکی کەسی ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە مایەی لاواز بوونی متمانە و هەماهەنگی کارکردن، دووپاتیشی دەکەینەوە کە هەمووان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بین و جەختیش لە پابەندبوونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

1 حوزەیران 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.