سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی مووچە بڕیارێكی ده‌ركرد

بڕیاریاندا بە کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەت و باڵاکان


سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی سەرۆكایەتیەكان و پلە باڵاكان.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تویتێكیدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمە‌ڵایەتی تویتەر بەزمانەكانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە رایگەیاند: رێگە نادەین چارەسەرى قەیرانی دارایی لەسەر مافی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەی كۆمەڵاتی بکرێت.

كەمكردنەوەی پلەبەندی سەرۆكایەتییەكان و پلە تایبەت و پلە باڵاكان و راگرتنی دوو موچەیی، وئاڕاستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت.

سورین لەسەر تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێكەوە.