سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران

بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن


وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.

ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.


وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠