یه‌كگرتووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا پڕۆتۆكۆڵی ‌فه‌رمی تایبه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه بڵاو كرده‌وه‌

بۆ خۆپارستن و ڕێگریكردن له‌ بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه


یه‌كگرتووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا پڕۆتۆكۆڵی ‌فه‌رمی تایبه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه‌ی بۆ خۆپارستن و ڕێگریكردن له‌ بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه

 به‌پێی به‌نده‌كانی پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌ له‌ هه‌ر یاریه‌كی لالیگا ڕێگه‌ به‌ چوار كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و هه‌شت وێنه‌گرو پێنج ڕادیۆ و شه‌ش ڕۆژنامه‌نووس ده‌درێت بێنه‌ ناو یاریگاو ڕوماڵی یاریه‌كه‌ بكه‌ن، هاوكات یانه‌كان ده‌توانن ستافی كارگێڕی و ڕاگه‌یاندنی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی سنووردار له‌گه‌ڵ بێت، هه‌ر له‌ پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ یاریگاكان ته‌واوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌ گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌رزشی ئیسپانیا په‌یڕه‌وبكرێت

 جێگای باسه‌ ململانێكانی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا له‌ یازده‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و ڕیال بێتیس ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌