پۆلیس: ئافرەتێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌چه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

به‌یانى ئه‌مرۆ


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌  تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( بـ . م . و ) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە.

راشیه‌گه‌یه‌نن ، دوای توێکاری لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری 1 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز