Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:12

زانیاری له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ساردکه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ خێراییه‌کی به‌رزدا، بزانه‌

هێزی جیاواز بۆ بزوێنه‌ر دانراوه‌
کوردستان TV
100%

ئایا له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ خێراییه‌كی به‌رزدا ئه‌گه‌ر ساردكه‌ره‌وه‌(ته‌برید) دابگرسێنین كێشه‌ بۆ بزوێنه‌ر(مه‌كینه‌)ی سه‌یره‌كه‌مان دروست دوكات؟ ‎سه‌ره‌تا پێویسته‌ بزانین له‌ خێرای به‌رزدا هێزی بزوێنه‌ر به‌رزه‌ بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌خێرای ١٢٠كم/سه‌عات بڕۆیت، ئه‌وا هێزی بزوێنه‌ر ٣٠٠٠خول/خوله‌كه‌.

‎له‌م هێزه‌ زۆره‌دا ئه‌گه‌ر دوگمه‌ی ته‌بریده‌كه‌ دابگیرسێنین، ئه‌وا یه‌كسه‌ر كۆمپرێسه‌ره‌كه‌ به‌هه‌مان خێرای بزوێنه‌ره‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌خولانه‌وه‌.

‎هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م خێراییه‌ به‌رزه‌ بۆ كۆمپرێسه‌ره‌كه‌ خراپه‌ یان كێشه‌ بۆ گازی ساردكه‌ره‌وه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین كه‌ئه‌م كرداره‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ و ئاساییه‌، چونكه‌:

‎یه‌كه‌م: وه‌ك ده‌زانین كاتێك له‌سه‌ر ڕێگای خێرا ده‌ڕۆین كۆمپرێسه‌ر خۆی ئۆتۆماتیك ده‌كات،واته‌ چه‌ندین جار ده‌كوژێته‌وه‌ و داده‌گیرسێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكه‌یت .

‎دووه‌م: له‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا هێزی جیاواز بۆ بزوێنه‌ر دانراوه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ ٦٠٠٠خول/خوله‌ك بۆ ٨٠٠٠خول/خوله‌ك یان زیاتر دانراوه‌، كه‌واته‌ كۆمپانیای دروستكه‌ر له‌كاتی دانانی كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌ حسابی ئه‌و سوڕانه‌وه‌ به‌رزانه‌ی كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خولانه‌وه‌ی ٣٠٠٠خول/خوله‌ك بۆ كۆمپرێسه‌ر زۆر ئاسای ده‌بێت.

‎سێیه‌م: كاتێك حاڵه‌تێكی له‌ناكاو دێته‌ پێش سكلێته‌ر قه‌پات ده‌كه‌یت(ئۆڤه‌ر)، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ گێڕێك ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆنمونه‌ له‌ گێڕی پێنجه‌وه‌ دێته‌وه‌ بۆ چوار ، له‌هه‌مان كاتدا كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ ده‌كوژێته‌وه‌،به‌ڵام كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ئاسای بۆیه‌وه‌ كۆمپرێسه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری دوگمه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ بكه‌یت.

ئا/ ئه‌ندازیار دانا كه‌ریم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.