وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی به‌شار ئه‌سه‌دو 38 كاربه‌ده‌ستى دیكه‌ى سوریاى خسته‌ لیسى سزادان  

كه‌ به‌ یاسای قه‌یسه‌ر ناسراوه‌ 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17/6/2020له‌ راگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای یاسایى  خسته‌ سه‌ر 39 كار به‌ده‌ستى حكومه‌تی سوریا كه‌ به‌ یاسای قه‌یسه‌ر ناسراوه‌ 

هه‌ر له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و سزایانه‌ رێگرى ده‌كات له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی و ئابوری  پێشكه‌ش به‌ رژێمى سوریا ده‌كه‌ن 

هه‌ره‌وه‌ها له‌ لیستێكى 39كه‌سى ناوی ئه‌و گه‌وره‌ به‌رپرسانه‌ی رژێمى سوریا بڵاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یاسای سزادانه‌كه‌ ده‌یان گرێته‌وه‌ له‌ نێویاندا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریاو هاوژینه‌كه‌ی ئه‌سما ئه‌سه‌دی تێدایه‌ 

شایانه‌ باسه‌ یاساى سزادانى حكومه‌تى سوریا پێك هاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رج و برگه‌و خاڵ به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا تا ئێستا ناوه‌رۆكى سزادانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ 

یاساى قه‌یسه‌ر به‌و یاسایه‌ ده‌گوترێت كه‌ له‌ ساڵى 2014 وێنه‌گرێكى تایبیه‌تى هه‌واڵگرى حكومه‌تى سوریا به‌ كۆمه‌ڵێك زانیارى و وێنه‌ى دۆكیۆمێنتارى به‌روه‌ ئه‌مریكا هه‌ڵات به‌ڵگه‌نامه‌كانیشى دا به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌مریكا ، له‌لایه‌‌ن هه‌ردوو حكومه‌تى ى سوریا و ئه‌مریكا ناوى وێنه‌گره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئه‌مریكا نازناوى قه‌یسه‌رى" لێناوه‌ 

ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ سه‌لمێنه‌رى چه‌ندین تاوانى جۆراوجۆرن كه‌ به‌ بڕیارو ده‌ستى حكومه‌تى سوریا جێبه‌جێ كراوه‌ له‌وكاته‌وه‌ش ئه‌مریكا به‌ پشتبه‌ستن به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌دواى سزادانى رژێمى سوریاوه‌یه‌ لایى خۆیه‌وه‌ به‌ یاساى قه‌یسه‌رى ناساند  ئه‌مرۆش له‌ راگه‌ێندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى ئه‌مریكا بریارى جێبه‌جێ كردنى بۆ ده‌رچوو.