سبەی شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان واى وتووه

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند" لە چوارچێوەی سەردانەکانماندا سبەی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

موئەیەد ئەحمەد، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی شاندێکی باڵای بزووتنەوەکەمان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانە دەبێت کە بۆ لای لایەنەکان دەستمان پێ کردووە."

گوتیشی: "ئامانجی سەردانەکە بۆ ئەوەیە هەموومان پێکەوە چارەسەرێک بۆ ئەم قەیران و تەنگژانەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە بدۆزینەوە، چونکە ئیمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان هەست دەکەین قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە و دەبێ هەموومان یەکڕێز و یەکهەڵوێست بین بۆ ئەم گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن."