فورات نیوز: سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێ له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئیسماعیل قائانی،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال-ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌،هاوكات چالاكوانه‌ سوورییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سوپای پاسداران سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی فورات نیوز ده‌ڵێت: سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌ گونده‌واره‌كانی ئه‌لبوكه‌مال بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار