لە هێرشێكی ئاسمانیدا ژمارەیەك چەكداری ئێرانی كوژران

ئیسرائیل هەوڵەكانی ئێران بۆ جێگیربوون لە سوریا رادەگرێت

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە رۆژهەڵاتی سوریا نزیك سنووری  عێراق 6 چەكداری سەر بە میلیشیاكانی ئێران كوژران

بەپێی سەرچاوەكە ئەو 6 كوژراوە چواریان بە رەگەز سوریین و پێشبینی دەكرێت بە هۆی بۆردومانی ئاسمانی فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیلەوە كوژرابن ، كە مۆڵگەكانی سوپای سوریا و میلیشیا ئێرانیەكانیان لە گوندی عەباس لە دەوروبەری شاری ئەلبوكەمال رۆژهەڵاتی دێرولزور كرۆتە ئامانج

بە دەگمەن ئیسرائیل باس لە گورزە ئاسمانیەكانی بۆ سەر سوریا دەكات بەڵام بەردەوام رایدەگەیەنێت كە هەوڵەكانی ئێران بۆ جێگیربوونی لە سوریا و ناردنی چەك بۆ حزبولڵای لوبنانی رادەگرێت  

 

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی