هونه‌رمه‌ند خاتوو ڕووبار ئه‌حمه‌د تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌

ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌

ڕووبار ئه‌حمه‌د، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.
د. نیاز له‌تیف، هونه‌رمه‌ند و هاوسه‌ری ڕوبار ئه‌حمه‌د، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)  بۆ هاوڕێ و هاوسەری خانمی‌ هونه‌رمه‌ند، ڕووبار ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: "دڵنیام تۆ هه‌میشه‌ وره‌ت به‌رزه‌ و له‌ ئاست ناخۆشییه‌كان و په‌تای كۆرۆنادا، كۆرۆنا له‌ ئاست وره‌به‌رزی و خۆڕاگر چۆك داده‌دات، به‌هیوام زوو چاك ببیته‌وه‌".
ktv