مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەقدەر عومەر فەوزی دەکات
29/6/2020 - 03:13
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەقدەر عومەر فەوزی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ و کادیری تێکۆشەر و دڵسۆز و، ئەندامی مەکتەبی کارگێڕی و دارایی پارتیمان خوالێخۆشبوو (ئەقدەر عومەر فەوزی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزم و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان