ڤیدیۆ ... بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كسان بوون

له‌لالیگادا


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 33 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا   له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌
یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات

 دوو گۆڵەکەى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن دیگۆ کۆستا بە هەڵە و لیۆنێل میسی بە لێدانی سزا تۆماركران ،  دوو گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆمەدریدیش هەردوکی ساول نیگوێز بە لێدانی سزا تۆماری كرد

بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا به‌ 70 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ ده‌بیندرێت و   ئەتلەتیکۆمەدریدیش بە 59 خاڵ لەپلەى سێیەمدایە.