لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكوومەت پرۆسەی تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون خێرا دەكرێت

كۆبوونەكانیان بەردەوام دەبێت

 

 سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، دەست دەكرێت بە تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و پرۆسەكە خێرا دەكرێت.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەست پێ دەكات.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتیشى دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا، پرۆسەی تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەست پێ كراوەتەوە، ‌165 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان دروست كراون و بەشێكی زۆریان ماون كە تاپۆ نەكراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەكە زیاتر دەچێتە پێشەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات لەم هەفتەیەدا كۆبوونەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەكە خێراتر بكرێت و پەلە لە جێبەجێكردنی تاپۆكردنی یەكەكانی نێشتەجێبوون بكرێت.

لەبارەی كەمكردنەوەی كرێی یەكەكانی نیشتەجێبوون ڕوونی كردووەتەوە، كرێی خزمەتگوزاریی یەكەكانی نیشتەجێبوون كەم دەكرێتەوە و ‌لە قازانجی هاووڵاتییان بێت. دوایین كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە پەلە بكرێت لەو رێوشوێن و خزمەتگوزارییانەی كە حكوومەت دەتوانێت وەری بگرێت وەك ئاو و خاشاك و بە زووترین كات وەربگیرێنەوە‌.