Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:29

له‌ که‌ربه‌لا باوکێک چوار منداڵه‌که‌ی خۆی سوتاند

دوو كوڕو دوو كچ
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەربەلا رایگەیاند، باوكێك هەستاوە بە سوتاندنی هەرچوار منداڵەكەی بەهۆی كێشەی خێزانییەوە.

میدیای عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردۆته‌وه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7 كەسێك لەگەڕەكی (عەسكەری) لە پارێزگای كەربەلا بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، هەر چوار منداڵەكەی خۆی ( دوو كوڕو دوو كچ)ی سووتاندووە.

سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە سەرچاوەكه‌ ده‌ڵێت: پیاوەكە لەگەڵ هاوژینەكەیدا كێشەی خێزانیی هەبووە و سەرەنجام وەك كاردانەوەیەك چوار منداڵەكەی خۆی سوتاندوە.

گوتیشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ منداڵه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.